مایكرۆسۆفت ئاهه‌نگی 30 ده‌رچونی ویندۆز گێڕا
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رۆژی 21/11/2015 ئاهه‌نگی 30 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌رچونی یه‌كه‌مین سیستمی ویندۆز گێڕا به‌ناوی ویندۆز 1.0 كه‌له‌ساڵی 1985دا خستیه به‌رده‌م به‌كارهێنه‌رانی.
ئه‌و ڤێرژنه‌ی وێندۆز هاوشێوه‌ی ئه‌و ویندۆزه‌ی ئێستا نه‌بووه كه به‌كارده‌هێنرێت له‌ڕوی فرمان‌و كاره‌كانیه‌وه‌و ویندۆز 1.0 له‌سه‌ر پێگه‌ی 16 بت بووه‌و له‌سه‌ر MS-DOS كاریكردوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و ویندۆزه زۆر ساده‌و ئاسان بووه به‌ڵام به‌شۆڕشێكی گه‌وره ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌جیهانی ئامێره جیاوازه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌و توانیویه‌تی گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاو بداته بواری كۆمپیوتور.
ویندۆز 1.0 سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركرد‌و دوو ملیۆن دانه‌ی لیفرۆشراوه، دوای دوو ساڵ‌و له‌كۆتایه‌كانی ساڵی 1987دا مایكرۆسۆفت ڤێرژنی ویندۆز 2.0 بڵاوكرده‌وه و بیل گیتس دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای‌مایكرۆسۆفت له‌و ساته‌وه هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی ئه‌وسیستمه‌ی داوه‌و توانیویه‌تی بیگه‌ینێته ئاستی به‌ناوبانگترین سیستمی كۆمپیوته‌ر له‌جیهاندا‌و خه‌ونی گیتس ئه‌وه بووه كۆمپیوتر له‌هه‌موو ماڵێكدا هه‌بێت‌و بلاوكردنه‌وه‌ی ویندۆز سه‌ره‌تای ئه‌و خه‌ونه بووه توانیویه‌تی بیگه‌نێته ئه‌م ڕۆژگاره.
لێره‌دا چه‌ند ویستگه‌یه‌كی سیستمی ویندۆز ده‌خه‌ینه ڕوو له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڤێرژنی به‌ناوی ویندۆز 1.0 ه‌وه:
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له 4/4/1975 له نیومه‌كسیكۆ له‌لایه‌ن بیل گیتس‌و دوو له‌هاوڕێكانی‌و كه‌شاره‌زای بواری كۆمپیوته‌ربوون دامه‌زراوه. له‌ساڵی 1978دا زیاتر گه‌شه‌ی كردوه‌و توانیوتی كارمه‌ندانی بگاته 11 كه‌س. مایكرۆسۆفت له 21/11/1985 توانی یه‌كه‌مین سیستمی ویندۆز 1.0 بڵاو بكاته‌وه. له‌ساڵی 1987دا ڤێرژنێكی نوێی ویندۆز به‌ناوی 2.0 بڵاوكرده‌وه‌و چه‌ند نوێكاریه‌كی تێداكردبوو دواتر ڤێرژنی ویندۆز 3.0 بڵاوكردوه‌و به‌وشێوه‌یه له‌گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام بوو تاساڵی 1990 توانی ساڵانه یه‌ك ملیار دۆلار قازانج كۆبكاته‌وه. مایكرۆسۆفت له‌ساڵی 1990دا توانی یه‌كه‌مین ڤێرژنی Microsoft Office بڵاوبكاته‌وه بۆ یه‌كه‌مینجار جیهان توانی Word و PowerPoint و Excel بناسێت. ساڵی 1995 به‌ساڵی بازدان‌و گۆڕانی گه‌وره‌ی مایكرۆسۆفت ئه‌ژمار ده‌كرێت چونكه به‌ناوبانگترین سیستمی خۆی به‌ناوی ویندۆز 95 بڵاوكرده‌وه‌و چه‌ندین چاكسازی گرنگی تێدا كردبوو، هه‌روه‌ها فرۆشتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه پێشوازیه‌كی فراوانی لێكراوه. له‌ساڵی 1995دا خه‌ونه‌كه‌ی گیتس هاتۆته‌دی‌و مایكرۆسۆفت ئینته‌رنێتیان Microsoft Networkبه‌ستۆته‌وه به‌سیتمی ویندۆزه‌وه له‌رێگه‌ی ویندۆزئیكسپلوره‌ره‌وه
|
|
Properties and functions
|