بابەت |
پێكهاته‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌چی دروستده‌كرێت؟
|
|
:بەش |
کۆمپیته‌ر و پارجه‌ی کۆمپیته‌ر |
|
:نرخی |
0
دینار |
|
دەربارە |
پێكهاته‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌چی دروستده‌كرێت؟
پێكهاته‌كانی ناو كۆمپیوته‌ر له‌چه‌ندین كانزای جیاواز دروستده‌كرێت وه‌ك پلاستیك‌و ئه‌له‌منیۆم‌و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌یتر كه هه‌ندێكیان ناسراون وه‌ك نوحاس، هه‌ندێكیان نه‌ناسراو وه‌ك ..............................
(tetracyanoquinodimethane 7,7,8,8) هه‌ندێكیان له‌روی بونه‌وه زۆر ده‌گمه‌نن‌و هه‌ندێدكیان له‌و مادنه‌ی له‌دروستكردنیدا به‌كاردێت جێگای مه‌ترسینز
به‌ڵام سیستمی نوێی دروستكردنی كۆمپیویته‌ره‌كان كه‌مترین ماده‌ی ژه‌هراوی به‌كارده‌هێنیت. لێره‌دا باس له‌و مادانه ده‌كه‌ین كه ده‌چنه پێكهاته‌ی دروستكردنی كۆمپیوته‌ره‌وه.
• پێكهاته كانزایه‌كان: له‌دروستكردنی پێكهاته‌كانی كۆمپیوته‌ردا چه‌ند كانزایه‌كی دیار به‌كارده‌هێرێت وه‌ك نوحاس‌و ره‌ساس‌و ئاڵتون له‌چه‌ند پارچه‌یه‌كیدا، بۆ نمونه ڕه‌ساس وه‌ك ماده‌یه‌ك بۆ له‌حیمكردن‌و پارێزگاریكردن له‌تیشكه‌كان به‌كاردێت چونكه هۆكارێكی جێگیره وه‌ك پلاستیك كه له‌كێبڵه‌كانی (PVC) به‌كاردێت، یان به‌كارهێنانی ئاڵتۆن بۆ داپۆشینی سه‌ری بزماره‌كان، یان به‌كارهێنانی نوحاس وه‌ك گه‌ینه‌رێكی كاره‌بایی، هاوكات له‌دروستكردنی هاردیسكه‌كاندا شانبه‌شانی ئه‌له‌منیۆم‌و مه‌گنیسیۆم‌و سلیكۆن‌و زنك چه‌ند كانزیكی تر به‌كاردێت وه‌ك نیكڵ‌و كۆباڵت‌و ئاسن‌و هه‌ندێك له‌ماده‌كان بۆ به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك ستیل‌و ئه‌له‌منیۆم‌و ریشاڵی كاربۆن.
• پێكهاته پلاستیكیه‌كان: به‌كارهێنانی پلاستیك له‌كۆمپیوته‌ردا بۆ دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیه، یه‌كێكیان جیاكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی كۆمپیوته‌ره له‌گه‌رمی، مه‌به‌ستی دووه‌م به‌كار هێنانیه‌تی له‌دروستكردنی كۆندێسه‌ری گه‌یاندنی كاره‌بادا كه به‌كۆندێسه‌ر پولیمه‌ر ناسراون‌و ده‌گه‌رێته بۆ پێكهاته‌ی ئه‌ندامی (tetracyanoquinodimethane 7,7,8,8)، به‌شێكیتر له‌كۆمپیوته‌ره‌كان ماده‌ی پلاستیك بۆ به‌رگی ده‌ره‌وه به‌كارده‌هێنن به‌ڵام له‌ڕوی كوالێتیه‌وه زۆر نزمه به‌راورد به‌كانزاكان.
• سه‌رچاوه ده‌گمه‌نه‌كان: له‌دروستكردنی كۆمپوته‌ردا چه‌ند ماده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن به‌كارده‌هێنرێت، وه‌ك ماده‌ی ڕوسینیۆم (Ruthenium ) كه ماده‌یه‌كی زۆر ده‌گمه‌نتره له‌ئاڵتون‌و پلاتین، هه‌روه‌ها ماده‌كانی تری وه‌ك نیۆدیمیۆم، گالیۆم، لۆتیتیۆم، تنتالۆم‌و رزرفۆردیۆم. جگه له‌وه‌ش به‌كارهێنانی ماده‌ی هافنیۆم له‌پرۆسیسه‌ره‌كاندا كه ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت بونی نه‌ماوه‌و ئێستا له‌بری ئه‌و ماده‌ی زركۆنیۆم به‌كارده‌هێنرێت. • مه‌ترسی ته‌ندروستی: به‌شێك له‌پێكهاته‌كانی كۆمپیوته‌رله‌ماده‌ی ره‌ساس‌و جیوه دروستكراون‌و ده‌بنه‌هۆی زیانگه‌یاند به‌ده‌ماره‌كان‌و جگه‌ر، هه‌روه‌ها ماده ژه‌هراوه‌یه‌كانی تری وه‌ك پرۆمین‌و فسالات‌و نوحاس هه‌مویان كاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیداریان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه. |
|
بەرواری بڵاوکردنەوە |
18.07.2015 |
|